دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: بەیان فەرەجوڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بەیان فەرەجوڵاهی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە و بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسە هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبراو لە بردەستدا نییە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەشی هەروا بەردەوامە.