دەسبەسەرکردنی مێرمنداڵێکی خەڵكی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: مێرمنداڵیکی تەمەن ١٤ساڵانی خەڵکی شنۆ بەناوی “موحسین شابۆیی”، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، موحسین شابۆیی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ساڵانی خەڵکی گوندی “شاوانێ “ـی سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هیزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گازراوەتەوە.
هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ، بەبێ بەڵگەی قەزایی موحسین شابۆیی تەمەن ١٤ساڵانیان دەسبەسەر کردووە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئیستا ناوەندە سەرکوتەکەرەکانی ڕێژیم هیچ وڵام و زانیارییەکیان لەسەر دەسبەسەرکردن و چارەنووسی ناوبراو پێ ڕانەگەیاندوون.ناوبراو کوری سیامەند شابۆیی یە کە ٢١ی پووشپەڕ لە لایەن کۆماری ئیسلامی تیرۆر کرا.