دەسبەسەرکردن و ناڕوونە چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆراگری: لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد، سێ هاووڵاتیی بەناوەکانی مێهدی قولی‌زادە، ئەحمەد تەمۆیی و سەباح کەریمی، لە شارەکانی قووچان، تاران و مەلەکشای دەسبەسەر کراون.

ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٥ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لەسەر دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد ڕایگەیاند: مێهدی قولی‌زادە، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری قووچان‌ـی سەربە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ لە دەسبەسەرکردنی تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

ڕۆژی دووشەممە، ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەحمەد تەمۆیی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری سەڵماس و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها ناوبراو پێشتر بۆ ماوەی ١٤ساڵ لە بەندیخانەی بووە و ساڵی ١٤٠٠ ئازاد کراوە و لە شاری تاران سەرقاڵی کاری ئاسایی ڕۆژانەی خۆی بووە.

لەلایەکی دیکەشەوە، سەباح کەریمی هەر لە هەمان ڕۆژدا (دووشەممە ٤ی ڕەشەممە) هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی سەباح کەریمی، خەڵکی شاری مەلەکشای سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*