شنۆ: دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی بەندیخانە کران

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی گۆندی بێمزوورتێ سەر بە شآری شنۆ بە ناوەکانی “هیوا میرزایی”زاهیر مورادی”کە پێشتر لە لایەن دادگای شوڕشی شاری شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١ ساڵ بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرابوو بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ٢٣ی گەلاوێژ ١٤٠١ی هەتاوی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوون کە دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانیان بە بارمتە ئازاد کرابوون.