
خۆڕاگری: سولەیمان قادرگەڵوان، برای شەهیدێکی شۆڕشی ژینا، خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ۲ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، سولەیمان قادرگەڵوان، برای عەبدولسەلام قادرگەڵوان، یەکێ لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە.
ناوبراو لەپاش دەسبەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بێئاکام ماوەتەوە