ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی مەهاباد پاش ٤مانگ

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی مەهاباد بەناوی “ئومید فەقێ‌حوسێنزادە” ماوەی چوار مانگە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئومید فەقێ حوسێنزادە، هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار مانگ بەسەر دەسبەسەربوونیدا تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاتی دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانیی بنەماڵەکەی کە تائیستا چارەنووسی نادیارە.
جێی ئاماژەیە کە، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هاوکاتە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند هاووڵاتییەکی دیکەی بەشێوەیەکی دڕەندانە ئەشکەنجە و ئازاریان داون کە هێزە سەرکوتکەرەکانی هۆکاری ئەشکەنجە و ئازاردانی ئەو هاووڵاتییانە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ویستوویانە بەدژی حکوومەت خۆپیشاندانی گشتی بەڕێوە ببەن.