دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵكی شنۆ لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵكی پیرانشار بەناوەکانی “مەحموود قادری و مەنسوور فەڕاش” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، مەحموود قادری و مەنسوور فەڕاش، دوو هاووڵاتیی دیکەی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردوون و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێائاکام ماوەتەوە.