خۆڕاگری: ئاوات عەلیپوور، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای شەش مانگ بەندکردن دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی کراوە.
ڕۆژی دووشەممە، ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٦ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئاوات عەلیپوور، هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان ماوەی حەفتەیەکە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی کە شەش مانگی بەسەردا سەپێندراوە، لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە و پێشتر و لە ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕی ئەمساڵدا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو.
ناوبراو پێشتر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆمای ئیسلامی ئیسلامیی ئێران، سزای شەش مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و هەروەها دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکوانانی کورد بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم، دیاردەیەکی بەردەوامە و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بەو پاساوە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی ئەمنی و سزای بەندکردن دەبنەوە.

Be the first to comment