خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، چەندین هاووڵاتی لە شاری سنە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو هاووڵاتیانە بریتین لە:
١-ئامانج مەلەکی ٢- سیروان محەممەدی ٣- سینا مەلایی ٤- ئارمین رەحمەتی ٥- بیژەن ڕۆستەمی ٦- دکتور جەمیل بەهرامی.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.