بەردەوامی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان لە پارێزگای ئیلام

خۆڕاگری: لە بەردەوامی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان لە کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، چەندین هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام بە بێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتیانە بریتین لە:

١-محەممەد جەواد فریادیان خەڵکی سەرابڵە سەر بە ئیلام 

(٢- جاسم شەهروەندی ٣-مووسا جەوزی  ٤- ئارمین یوسف زادە  ٥- نوور محەممەد هیدایەتی  ٦-سەید حەسەن فەتحی،خەڵکی شاری موورمووری سەر بە پارێزگای ئیلام)

(٧- یونس نیعمەتی  ٨- جەواد موئمنی  ٩- سەعید شیرازی خەڵکی سەربلە سەر ئیلام)

١٠- محەممەد قاسمی  ١١- ئەمیر محەممەد بێیگ پوور

کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.