دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنەو دیواندەرە لەلایەن چەکدارنی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سێ هاووڵاتی بەناوەکانی فواد مورادی و بێهنام نووری خەڵکی سنە و کاوە عەبدی، خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، فواد مورادی و بێهنام نووری، دوو هاووڵاتیی خەڵكی شاری سنە و کاوە عەبدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو سێ هاووڵاتییانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کار و ماڵەکانیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێ نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسە هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.