دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی پیرانشار لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی “محەممەدخالید ڕەسووڵزادە” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری محەممەدخالید ڕەسووڵزادە، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوینێکی نادیار.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکار دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و بنەماڵەکەشی هەولێکی زۆریان داوە بۆ دۆزینەوەی زانیارییەک لەسەر کوڕەکەیان بەڵام هەوڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.