دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: محەممەدڕەزا قەیتەرانی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی محەممەدڕەزا قەیتەرانی، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاساییی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو پێشتریش لە کاتی شۆڕشی ژینادا جارێکی دیکە بۆ ماوەی ٣مانگ لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.