هاووڵاتییکی خەڵکی شنۆ بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: حەسەن شاداب، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی بابخاڵاوێ سەر بە شاری شنۆ کە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکان سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجوومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان «خۆڕاگری» ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی «٢٧ی دیسامبری ٢٠٢٥ی زایینی»، حەسەن شاداب، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی بابخاڵاوێ سەر بە شاری شنۆ کە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان سزای ٣ساڵ بەندکردنی بەسەداسەپێندرابوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەوشارە کرا.

حەسەن شاداب ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو کە دواتر لەلایەن دادگاوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.