
خۆڕاگری: ئەسرین ئەفسەر، هاووڵاتیی و خەڵکی مەریوان لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای 3ساڵ بەندنی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەندی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، 19ی سەرماوەزی 1402ی هەتاو، ئەسرین ئەفسەر، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نێ”ـی سەربە شاری مەریوان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، بەتۆمەتی ئەندامبوون لەیەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و پڕوپاگەندە بەدژی ئەو ڕێژیمە، سزای 3ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو، ڕۆژی چوارشەممە، 24ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، دەسبەسەر کرا و پاش مانگێک ڕاگیران، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا و هەروەها لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەریی کرابوو.