دەسبەسەرکردنی چالاکێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خەڵکی ئیلام لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سیروانی پەرویزی، چالاکوانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خەڵكی ئیلام، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، سیراون پەرویزی، چالاکوانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کۆمێدیکاری خەڵكی شاری ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها دەسبەسەرکردنی ناوبراو بەهۆی ڕەخنەگرتن لە ناکارامەیی بەرپرسانی ڕێژیم بووە.

ئەو چالاکوانە سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێائاکام ماوەتەوە و هەروەها پێشتریش بەهۆی ڕەخنەگرتن بەشێوەی کۆمێدی لە بەرپرسانی ڕێژیم و دۆخی داڕمانی ئابووری ڕێژیم، چەند جارێکی دیکە دەسبەسەر کراوە و بەڵێننامەی لێوەرگیراوە.