سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵكی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هیوا بەهین، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە، سزای ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، هیوا بەهین، هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ڕێژیمی ئێران لەو شارە بە سەرۆکایەتی قازی “فەخری” بەتۆمەتی پروپاگەندە بەدژی نیزامی کۆماری ئیسلامی، سزای ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و هاوکات بەشێوەی فەرمی پێی ڕاگەیەندرا.

ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بەمەبەستی لێكۆڵینەوە ڕەوانەی گرتنگەیەکی ڕێژیم لە ورمێ پاشان گەڕێندراوەتەوە بۆ بۆکان و هەروەها ڕۆژی ١١ی مانگی سەرماوەز بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان ئازاد کرا.