خۆڕاگری: دوو چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە بەناوەکانی “ئارمان سەلیمی و قانع خاتری” لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگ کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئارمان سەلیمی و قانع خاتری، دوو چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەو شارە بانگ کراون و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە.
ئەو دوو چالاکوانە پێشتر لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بەتۆمەتی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز بانگ کراون، دەسبەسەر کراون و دواتریش سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.