دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: کاوان کەسرایی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (خۆڕاگری) ڕۆژی چوارشەممە، ۲٦ی بەفرانباری ۱٤۰۳ی هەتاوی،  کاوان کەسرایی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نێ”ـی سەربه شاری مەریوان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیا.

چەکدارانی کۆماری ئیسلامی بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ناوبرا و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.