دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی تەمەن ٥۰ساڵانی خەڵکی شنۆ بەناوی “ئەبووبەکر عوقابی” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە، ۱۳ی گەلاوێژی ۱٤۰٤ی هەتاوی، ئەبووبەکر عوقابی، هاووڵاتیی تەمەن ٥۰ساڵانی خەڵکی گوندی “باڵاگیر”ـی سەربە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لەپاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.