خۆڕاگری: محەممەد دانیاڵی، وەحید چاوران، ناسر ڕەزایی و محەممەدحوسێن حاسڵی، چوار بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ئاودانان لە دۆسیەیەکی دیکەدا لەلایەن ڕێژیمەوە سەرجەم سزای ١٣ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
ڕۆژی سێشەممە، ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لقی دووی دادگای تاوانەکانی یەکی ڕێژیم لە پارێزگای ئیلام، وەحید چاوران و ناسر ڕەزایی بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەکی گەرم، هەر کامیان بە ٥ ساڵ بەندکردن، محەممەد دانیاڵی بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەک لە جۆری کۆڵت بە ٢ ساڵ بەندکردن و محەممەدحوسێن حاسڵی بەتۆمەتی بەشداریکردن لە شەڕ و پێکدادان بە یەک ساڵ بەندکردن و بەهۆی هەڵگرتنی چەک لە جۆری تاپڕ بە ٦ مانگ بەندکردن و بە کۆی گشتی هەموویان ١٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنیان بە سەردا سەپێندراوە.
سێ کەس لەو بەندکراوانە کە پێشتر لە کاتی شۆڕشی ژینادا دەسبەسەر کرابوون، لە دۆسیەی یەکەمیاندا هەر کامیان سزای ١٢ ساڵ بەندکردن و بە دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەکانی کرمان، زاهدان و مەشهەد مەحکوم کرابوون و هەروەها محەممەدحوسێن حاسڵی وەک سزای تەواوکەر سزای پێبژاردنی ١٠ملیۆن تمەن بەشێوەی حازری بە سکاڵاکەر، سزا درا.
