هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی قووچان بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕەزا بەبرنەژاد، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی قووچان و برای شەهیدێکی شۆڕشی ژینا، پاش نزیکەی مانگ و نیوێک ڕاگیران بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، ڕەزا بەبرنەژاد، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “قووچان”ـی سەربە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی و برای مێهدی بەبرنەژاد، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، پاش نزیکەی یەک مانگ و نیو دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی شاری قووچان ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی جۆزەردانی ئەمساڵ، بۆ دووهەمینجار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا گوازرایەوە بە بەندیخانەی قووچان.