خۆڕاگری: محەممەد ئوسلووب، کامیل ئوسلووب دوو برای خەڵکی پیرانشارلەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەوی چوارشەممە، ١١ لەسەر ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی ( ٣ی ١٢ی ٢٠٢٥ی زایینی) محەممەد ئوسلووب، کامیل ئوسلووب دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار،(کە برای یەکترن) لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێز سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعات هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و بە شێوەیەکی دڕندانە دەسبەسەریان کردوون کە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانە خراوەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و چارەنووسیان ناڕوونە.
