بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری”،ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی نێی سەر بە مەریوان بە ناوەکانی”سەتار ئەرژەنگی”ئەمیر ئەرژەنگی” کە ئامۆزای یەکترن لە لایەن هزە ئەمنییەکان دەسبەسەر دەکرێن.
شآیانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییە لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەودوو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.