خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقزبە ناوی”سارۆ موستەئجێر”لە ماڵەکەی خۆی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییە لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەست دا نییە.