سنە:ڕەفیق سەلیمی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە بە ناوی”ڕەفیق سەلیمی”کە پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرابوو، لە لایەن دادگای بە ناو شۆڕشی کۆماری ئیسلامی، سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.

دادگا ئەو چالاکە کرێکارییەی بە تۆمەتی درووست کردنی گرووپی نایاسایی و تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ١٠ ساڵ بەند کڕانی  تەعزیری مەحکووم کردووە.

ڕۆژی ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی “ڕەفیق سەلیمی”پاش نیزیک بە ٢ مانگ مانەوە لە گرتنگەی ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە گواسترایەوە ڕەفێق سەلیمی، ڕۆژی دووشەممە، ٧ی سەرماوەزی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا.