خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی سێشەممە ٢ ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی دووهاووڵاتی یارسانی خەڵکی شاری سەحنە بە ناوەکانی “سەید فرهاد زۆنووری” سەید فەریبۆرز شائیبراهیمی”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بە توند و تیژی و بێڕێزی کردن لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرو گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەست دانییە. ئەو دوو چالاکە مەدەنییە پێشتریش لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠١ ی هەتاوی لە ساڵ یادی خەلیل عالی نەژاد دەستبەسەر کرابوون کە دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوون.