خۆڕاگری: ڕۆژی ٧ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنەبۆکان بە ناوی”عوسمان مامە” ٥٤ ساڵە لە درێژە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکان ناوبراو بە برینداری دەست بەسەر کراوە.
تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.