ئیلام :نگار داودی سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:لەچەند ڕۆژی ڕابردوو دا خۆێندکارێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئیلام بە ناوی “نگار داودی” لە لایەن دادگای کەیفەری شاری ئیلام سزای بەندکرانی بەیەر دا سەپێندرا.
نگار داودی بە تۆمەتی کۆبوونەوەو تەبانی و هەروەها پڕۆپاگاندا بە دژی رێژیم لە لایان دادگا سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندراوە.
ناوبراو ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵکی کوردستان لە شاری ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو کە دوای مانگکێک بە بارمتە ئازاد کرابوو.