خۆڕاگری: دوو برای خەڵکی مەهاباد بەناوەکانی “خالید و محەممەد بەکری” لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، خالید بەکری و محەممەد بەکری، دوو برای خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەهاباد.
ئەو دوو برایە پاش دەسبەسەرکردنیان لەلایەن ڕێژیمەوە، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە گوازراونەتەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەهاباد و تائێستا هیچ زانیارییەکی راست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.