دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن سپای پاسدارانەوە

خۆڕاگری: فەرهاد ئیسمائیلی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای پاشدارانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، فەرهاد ئیسمائیلی، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە دەسبەسەر و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شاری نەغەدە، بەبێ هیچ بەڵگە و هۆکارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فەرهاد ئیسمائیلی و بە شێوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە و تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.