خۆڕاگری: میلاد ئاهەنی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سەقز، پاش چوار ڕۆژ دەسبەسەربوون تائێستا چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “١١ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی، ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانبار، میلاد ئاهەنی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوون و بێسەروشوێنبوونی، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ وڵامێکی بنەماڵەکەیان نەداوە.
