دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سینا شەخسی، هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی وەزارەتی ئیتلاعت لە شاری ورمێ.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،(خۆڕاگری) ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی(٧ی دیسەمبەری ٢٠٢٥ی زاینیی)، سینا شەخسی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەردەشت، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بەکار هێنانی توندوتیژی ئەو هاووڵاتییەیان کە لە ماڵی باپیری بووە دەسبەسەر کردووە، کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانە خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی ناڕوونە.