دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی کانییەڕەش‌ سەربە شنۆ، بەناوی “شوانە بابەکری”، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم دەسبەسەر کرا.
بەپێی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە پیرانشار، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شوانە بابەبکری و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەر و شوێنی ڕاگیران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە دروانەتە پاڵ بابەکری لە بەردەستدا نییە.