دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لەشاری نەغەدە هاووڵاتییەکیان بەناوی “ئەحەد تاهیری” دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەحەد تاهیری، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە لە شوێنی کارەکەی لەو شارە و لەلایەن ژمارەیەک لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی لەبەر دەستدا نییە و چارەنووسی نادیارە.