“سولێمان عەبدی”ئەندامی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی کوردستان – سەقز دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەکی خەڵکی سەقز، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی کوردستان – سەقز بە ناوی “سولێمان عەبدی” لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار.

هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی ناوبراو هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ناوبراو دوای پشکنین دەستیان بە سەر تلفون و لەپتابی ئەندامانی بنەماڵەکەی دا داگرتووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست دا نییە.