“موختار ئەسەدی” ئەندامی ئەنجومەنی سینفی مامۆتایان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی “موختار ئەسەدی”خەڵکی سنە  و ئەندامی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی شاری سنە ئازاد کرا.

“موختار ئەسەدی”ڕۆژی ١٦ی ڕەشەممەی١٤٠١ی هەتاوی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسای دەستبەسەر دەکرێت تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی لەبەردەست دانییە.