سێ بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار لە بەندیخانەی شاری نەغەدە ئازاد کران

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی  سێ بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “خدر قادری ئازەر” و “نەجمەدین سوخەنوەر” و” ئیسماعیل محەممەدپوور” دوای دەرچوونی بریاری لێخۆشبوون بۆ بەندکراوان لە بەندیخانەی شاری نەغەدە ئازاد کران.

ئەو سێ هاووڵاتییە  لە بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە لایەن دادگای شوڕشی شاری پیرانشارسزای ٥ ساڵ بەبکرانیان بەسەر دا سەپێندرابوو.

هەر یەک لەئیسماعیل محەممەدپوور و نەجمەدین سوخەنوەر ٢٥ی خەزەڵوەری١٣٩٩ی هەتاوی هەروەها خدر قادری ئازەر ١٩ خەزەڵوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کران کە دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.