دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە

خۆڕاگری:ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی  خەڵکی سنە بە ناوی”ئەمیر زەندی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.