“فەرید مورادی” خەڵکی کرماشان سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا خوێندکارێکی دەرچووی زانکۆی پەروەردە لە تاران خەڵکی کرماشان دانیشتووی تاران بە ناوی”فەرید مورادی” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایەن دادگای شوڕشی تاران سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بە دژی ئاسایشی وڵات لە لایان دادگای شوڕش سزای ٣ ساڵ بەند کرانی و دەستگرتن بە سەر مۆبایلەکەی  بە سەر دا سەپێندراوە

ئەو هاووڵاتییە لە ڕەوتی  خۆپێشاندانەکانی شاری تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو کە دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو.