“لوقمان ڕەحمانی” لە کارەکەی دەرکراو سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران بە ناوی”لوقمان ڕەحمانی” فەرمانبەر لە شارەوانی کامیاران لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایەن دادگای شوڕشی ئەو شارە سزای٦ ساڵ  بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی بەسەر دا سەپێندرا و لە کارەکەشی دوور خراوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی  پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی و هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە لایان دادگای شوڕش سزای ٦ ساڵ بەند کران و لێدانی ٧٤ قامچی بە سەر دا سەپێندراوە هەروەها لە کارەکاشی دەرکراوە. ئەو هاووڵاتییە مانگی خەزەڵوەری١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی  خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو کە دوای تەواو بوو لێپرسینەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.