خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەکی خەڵکی ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام، بە ناوی ئەحمەد عەلیزادە ،لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرا و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی نادیارە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەر دەست دا نییە.