سزای بەندکرانی “کەماڵ عەبدووڵازادە” لە لایەن دادگای پێداچوونەوە پشتراست کرایەوە

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا “کەماڵ عەبدووڵا زادە” ئەو سەربازە کوردەی خەڵکی سەقز کە لە تاران ئامادە نەبوو تەقە لە خەڵک بکات، سزای ٥ ساڵ و ٨ مانگ بەند کرانەکە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کرایەوە.

“کەماڵ عەبدووڵازادە”دوای زیاتر لە مانگێک دەستبەسەر کران و لێپێچینەوە لە لایەن دادگای شوڕشی تاران بە سەرۆکایەتی ئیمان ئەفشاری بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆبوونەوە و پیلانگێری بە دژی ئەمنییەتی وڵات سزای ٥ ساڵ و ٨مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.کە ئەو حوکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری تاران وەک خۆی پشتراست کراوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە ٦ی رەزبەری١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو کە دوای تەواو بوونی لێپرسینەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.