“مەسعوود کوردپوور”بەڕێوەبەری ئاژانسی  هەواڵدەری موکریان سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا “مەسعوود کوردپوور” ڕۆژنامە نووسی خەڵکی بۆکان بەرێوەبەری ئاژانسی هەواڵدەری موکریان لە لایان دادگای شوڕشی شاری بۆکان سزای ١ سال و ٥ مانگ بەند کرانی بە سەردا سەپێندرا.

ئەو دادگایە ڕۆژنامەنووس “مەسعوود کوردپوور”ی بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران  بە ٩ مانگ بەند کران و هەروەها تێکدانی ئاسایشی گشتی وڵات بە ٨ مانگ بەند مەحکووم کردووە.

“مەسعوود کوردپوور” ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی دوای دەرکەتن لێدوان بۆ ڕاگەیەنەکان و گەیاندنی زانیاری لە سەر دۆخی خۆپێشاندەران و پشتیوانی  لە داوای ڕەوای خۆپێشاندەران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو کە تا ئێستاش لە بەندیخانە دایە.