دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە شاری دێهلۆڕان

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی دێهلۆڕان بە ناوەکانی  “سەعید پوورماسبی” لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەروگواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار.

هۆکاری دەستبەسەر کردنی دیار نییە وتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.