خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی چوار هاووڵاتی خەڵکی دێهلۆڕان بە ناوەکانی “سەفووڕا مەلەکی ٣٧ سالە” عەزیم یادگار٤٣ ساڵە”هاوسەری سەفووڕا “فرشاد ئایینی” “سەعدووڵا ئایینی”لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەروگواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار.
هۆکاری دەستبەسەر کردنیان دیار نییە وتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.