
خۆڕاگری: عەلی تەهماسبی، هاووڵاتیی خەڵکی دێولان، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێیمی ئێرانەوە، سزای سێ مانگ و یەکڕۆژی بەسەردا سەپێندراوە.
ڕۆژی پێنشەممە، ۲٦ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، عەلی تەهماسبی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێولان، لەلایەن لقی ۱۰۲ی دادگای تاوانەکانی دووی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای ۳مانگ و ۱ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە و بۆ ماوەی ۲ساڵ ئەو سزایە هەڵپەسێردراوە.
ناوبراو مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەسبەسەر و لێکۆڵینەوە و لێپێچێنەوەی لەگەڵ کرا و پاشان بەدانانی بارمتەی ۷۰۰ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.