دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی کەنگاوەر لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری) ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی کەنگاوەر دانیشتووی شەهریار بە ناوی “یەزدان خەزایی” برای شەهید عرفان خەزایی دوای بانگکرانی بۆ دادگای ئینقلابی شەهریار دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هاووڵاتی “یەزدان خەزایی” پێشتریش چەندین جار خوی و بنەماڵەکەی لە لایە هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر کراون.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی و  ئەو تۆمەتانی خراونەتە باڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە