خۆڕاگری: ئەرەشک قەیسەربەیگی، تەمەن ١٥ ساڵ، کە لە ڕەوتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا بۆ ماوەیەک دەسبەسەرکرابوو، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە سەراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام دەسبەسەرکرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئەرەشک قەیسەربەیگی، تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی ئیلام و دانیشتووی شاری سەراوڵە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەرکرا.
جێی ئاماژەیە کە، ئەرەشک قەیسەربەیگی، لە دوای دەسبەسەرکرانی بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو سەراوڵە گواستراوەتەوە و هەتا ئێستا لەوێ ڕاگیراوە و هەروەها ناوبراو
لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا لە شاری سەراوڵە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەرکرابوو و پاشان بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو.