جوانڕۆ سەید تارق حوسێنی سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی”سەید تارق حوسێنی” لە لایەن دادگای شوڕشی کرماشان سزای ٣ ساڵ بەند کرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرا.

دادگا ئەو هاوولاتییەی بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ گرووپە کانی دژبەری کۆماری ئیسلامی مەحکووم کردووە کە دوای نارەزایەتی دەربرینی “سەید تارق حوسێنی” کەیسی ناوبراو بۆ پێداچوونەوە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە پارێزگای کرماشان کراوە.

سەید تارق حوسێنی ڕۆژی ٩ی ڕێبەندان ١٤٠١ی هەتاوی لە ماڵەکەی خۆێی لە شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.